گرفتێکی تر عێراق دووچاری پەکخستنی پرۆژەکان دەکات



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق مەترسییەکانی بەردەم پەکخستنی پرۆژەکان لە عێراق بەهۆی کورتهێنان لە بودجەدا دەخاتەڕوو.

محەمەد زیاد، ئەندامی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کورتهێنانی بودجەی گشتی وڵات یەكێكە لە ئەو كێشانەی روبەڕوی حكومەتی عێراق بوەتەوە، و کورتهێنان لە (60) ترلیۆنەوە بۆ (80) ترلیۆن دیناری عێراقی بەرزبوەتەوە، ئەمەش ئاستەنگی بۆ جێبەجێکردنی پلان وپرۆژەکانی حکومەت دروستدەکات کە خراوەتەڕوو.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی شەش مانگی ئەمساڵ و دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەی ساڵی (2024) بەهۆی كورتهێنانەوە، حکومەتی فیدراڵی روبەڕوی ئاستەنگی گەورە بوەتەوە ئەم دواکەوتنەش ڕەنگدانەوەی لەسەر پەکخستنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان هەبووە.

هاوکات ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاشکراشیکرد، بەهۆی کورتهێنانی بودجەوە کە بۆ نزیکەی (80) ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە ، هەموارکردنەوەی یاسای بودجە وەستاوە، و هەوڵەکان و گفتۆگۆكان لە ئێستادا بەو ئاراستەیەن بتوانرێت خەرجی گشتی کەمبکرێتەوە بۆئەوەی بەسەر ئەو کورتهێنانەدا زاڵبین و چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزینەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە عێراق دوای پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵی، دووبارە یاساکەی بۆ ئەمساڵ هەموارکردۆتەوە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024 بنێردرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت.

ئێران ڕۆژانی شەممەی كردە پشووی فەرمی
پێت ئێران ڕۆژانی شەممەی كردە پشووی فەرمی
ڕێککەوتن کرا و جووتیارەکان دەست بە دروێنە دەکەن
دوات ڕێککەوتن کرا و جووتیارەکان دەست بە دروێنە دەکەن
پەیوەنیدر