ئەنجامی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و عێراق ڕاگەیەنرا



كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پێداچوونەوە بە خشتەكانی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی شاندی هەرێم بەڕێوەچوو، وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان لە یاساكە پارێزراو دەبێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥ ی ئایاری ٢٠٢٤، بەئامادەبونی شاندی هەریمی كوردستان كۆبونەوەی لیژنەی باڵای پێداچونەوە بە خشتەكانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەسەرپەرشتی د. محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان و وەزیری نەوت و وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و وەزیری كارەبا و تیمی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و ژمارەیەك لە بەڕیوبەرە گشتیەكانی وەزارەتی دارایی عێراق بەڕێوەچوو.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ژمارەیەك دۆسیەی تایبەت بە هەرێمی كوردستان و ڕێكارەكانی گواستنەوە و ئاڵوگۆڕكردنی تەرخانكراوەكانی پشكی هەرێمی كورستان لە ناو خشتەكانی یاسای گشتی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆبوونەوەكە لە كەشێكی دۆستانە و بەرپرسیارانەدا بەڕێوەچوو لە هەردوولاوە تێگەیشتنی هاوبەش و ئیجابی هەبوو بۆ چارەسەری ئەو كێشانەی لەیاسای بودجەی ساڵی ڕابردوو دروست بوو بوو.

ئاشكراشی كردووە، بڕیارە خشتەكانی یاسای بودجە بەجۆرێك هەموار بكرێتەوە، كە ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان لە یاساكە پارێزراو بێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هەردولا هاوڕا بوون لەسەر دانانی میكانیزمێك بۆ ڕادەستكردنی داهاتە نانەوتیەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی و یاسای ئیدارەدانی دارایی و یاسای بودجەی گشتی عێراق.

شاندی هەرێم پێكهاتوون لە وەزیری دارایی و وەزیری و سەرۆكی دیوان و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سەرۆكی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا.

سەرۆك وەزیرانی وڵاتێك درایە بەر دەستڕێژی گوللە
پێت سەرۆك وەزیرانی وڵاتێك درایە بەر دەستڕێژی گوللە
قوباد تاڵەبانی ئامادەى ڕێوڕەسمی بەکارخستنی پڕۆژەى کارگەى ئالیکی تەبارە بوو
دوات قوباد تاڵەبانی ئامادەى ڕێوڕەسمی بەکارخستنی پڕۆژەى کارگەى ئالیکی تەبارە بوو
پەیوەنیدر