سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دوو پەیامیان ئاڕاستەی مامۆستایان کرد



سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی لە دوو پەیامدا ستایشی ڕۆڵی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکەن کە ئەمڕۆ یادی 62 ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 62ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردوە و تێیدا هاتووە: “گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم”.

ڕاشیگەیاند، یەکێتی مامۆستایان لە سەردەمێکی سەختدا دامەزراو مێژوویەکی پڕشنگداری لە خەباتی ڕێکخراوەیی و پیشەیی و داکۆکیکردن لە ماف وداخوازییەکانی مامۆستایانی کوردستان و بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستاندا هەیە و بە ڕێز و پێزانینینەوە لە ڕۆڵی گرنگی مامۆستایانی کوردستان لە پەروەردەکردن و فێرکردنی نەوەکانماندا دەڕوانین”.

مەسرور بارزانی هیواشی خواست مامۆستایانی كوردستان، بەردەوام بن لە ئەرکی پیرۆزی خۆیان لە پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و پێگەیاندنی قوتابیان و نەوەکانمان لە سەر پەروەردەیەکی ڕاست و داهێنەرانە و خۆشویستنی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان”.

هەر بەو بۆنەیەوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە پەیامێکیدا بۆ یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاند، ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەئێوە و تەواوی مامۆستایانی کوردستان پیرۆزبێت.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت: “یەکێتیی مامۆستایان ڕۆڵی کاریگەری خۆی بینیوە بەدرێژایی ساڵانی کارکردنی لەقۆناغە جیاجیاکاندا لەخەباتی زانستی و پەروەردەیی و پیشەیی سەرباری داکۆکیکردن لەمافی مامۆستایانی کوردستان”.

ڕاشیگەیاند، لەهەموو کات و ساتێکدا کە میللەتەکەمان ڕووبەڕووی دۆخێکی ناهەموار بووبێتەوە ئێوەی مامۆستایانی کوردستان هەمیشە پێشەنگی بەرگری و قوربانیدان بوون و توانیتان زامنی بەردەوامیی ڕەوتی پەروەردە و فێرکردن بکەن.

پەرلەمانتارێکی عێراق بەفیڕۆدانی ملیارەها دۆلار لە پڕۆژەیەکی خەیاڵی ئاشکرا دەکات
پێت پەرلەمانتارێکی عێراق بەفیڕۆدانی ملیارەها دۆلار لە پڕۆژەیەکی خەیاڵی ئاشکرا دەکات
شۆفێری بارهەڵگرەکان دوو ڕێگەی سلێمانی و ڕاپەڕینیان داخست
دوات شۆفێری بارهەڵگرەکان دوو ڕێگەی سلێمانی و ڕاپەڕینیان داخست
پەیوەندیدار