پێنج کەس بە تای خوێنبەربوون لە عێراق گیانیان لەدەستداوە



تاى خوێنبەربوون لە عێراق بڵاوبووەتەوە و 40 حاڵەتى توشبوون و پێنج حاڵەتى گیان لەدەستدان لە پارێزگاکانى بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکە تۆمار کراوە.

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری نەخۆشییەکە لە 15ى نیسانەوە بە بەشدارى 246 تیم هەڵمەتێکى دەرمانڕشتنى لە کێڵگەکانى بەخێوکردنى ئاژەڵ لە 15 پارێزگا دەستپێکردووە، بە تایبەت لە پارێزگاى زیقار کە زۆرترین حاڵەتەکانى تاى خوێنبەربوونى تێدا تۆمارکراوە.

بە گوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ، لە ئەمساڵدا 40 حاڵەتى توشبوون و پێنج حاڵەتى گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانى بەغدا، نەینەوا، زیقار و بابل تۆمارکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵى ڕابردوو 545 حاڵەتى توشبوون و 70 حاڵەتى گیان لەدەستدان هەبووە.

دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەستیپێکرد
پێت دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەستیپێکرد
هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
دوات هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
پەیوەندیدار