شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد



وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کودستان رایگەیاند، شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە سەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجە و ئەو کێشانەی لە کاتی هەمواری یاساکە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ ی ئایاری ٢٠٢٤ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد.

وەزارەتەکە دەشڵێت:”ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لە سەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەو چارەسەرکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لە کاتی هەمواری یاساکە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت”.

وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری راگەیاند
پێت وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری راگەیاند
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سودانی و نێچیرڤان بارزانی ئاشكرابوو
دوات ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سودانی و نێچیرڤان بارزانی ئاشكرابوو
پەیوەنیدر