دۆلار دابەزی



ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی دۆلار ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد و 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار دینار، ئەمڕۆ دابەزی و بە 151 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلار ناجێگیرەو شارەزایانی بواری ئابووریش یەكێك لە هۆكارەكان بۆ بانكی ناوەندی دەگەڕێننەوە كە دۆلاری كەمی خستووەتە بازاڕەوە و خواست زیادیكردووە.

بەبڕوای شارەزایانی ئابووری یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان، هاتنی ساڵی نوێ و پشووەكانە كە وایكردووە مامەڵە كردن بە دۆلار كەم ببێتەوە.

دۆلار كابینەكەی سوودانی خستە مەترسییەوە
پێت دۆلار كابینەكەی سوودانی خستە مەترسییەوە
بانكی ناوەندی خستنەبازاڕی دۆلاری زیادكرد
دوات بانكی ناوەندی خستنەبازاڕی دۆلاری زیادكرد
پەیوەنیدر