بۆ ماوەی 3 ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕادەگەیەنرێت



بەبۆنەی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی سەر ڕێگای كەلار- كفری، كە تیایدا چوار خوێندكار گیانیان لەدەستدا و 6 خوێندكار و شۆفێرەكەی بریندار بوون، ئیدارەی گەرمیان بۆ ماوەی 3 ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕادەگەیەنێت.

جەلال شێخ نوری ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕووداوە ناخ هەژێنەکەی ئەمڕۆ (١٤ی ئایاری ٢٠٢٤) کە لەسەر ڕێگای کەلار – کفری ئۆتۆمبیلێکی خوێندکاران وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار کچە خوێندکار بەناوەکانی (دانیا احمد لگیف، کەوسەر احمد لگیف، شەم سامان، ئارەزوو سەردار) گیانیان سپارد و حەوت کەسی تر برینداربوون، لەناخەوە دڵتەنگ و خەمباری کردین.

ڕاشیگەیاند، ئەم ڕووداوە نیگەرانی و خەمباری سەرجەم چین و توێژەکان و خەڵکی گەرمیان و کوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم ڕووداوە بۆ هەموو لایەک جێگەی داخ و پەژارەیەکی قوڵە، وەک هاوخەمییەک بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە ناخهەژێنەی ئەمڕۆ، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سنوری ئیدارەی گەرمیاندا ماتەمینی گشتی ڕادەگەیەنین.

شارەزایەكی هاتووچۆ: ڕووداوەكان چارەسەری ڕیشەییان دەوێت، نەك سەرەخۆشی كردن
پێشت شارەزایەكی هاتووچۆ: ڕووداوەكان چارەسەری ڕیشەییان دەوێت، نەك سەرەخۆشی كردن
یەكێتی مامۆستایان داوای پلەبەرزكردنەوە و مووچە پاشەكەوتكراوەكان دەكاتەوە
دواتر یەكێتی مامۆستایان داوای پلەبەرزكردنەوە و مووچە پاشەكەوتكراوەكان دەكاتەوە
پەیوەندیدار