یەكێتی مامۆستایان داوای پلەبەرزكردنەوە و مووچە پاشەكەوتكراوەكان دەكاتەوە



یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پەیامێك بڵاودەكاتەوە و داوای دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و 56 مووچەی پاشەكەوتكراو و لێبڕاو و نەدراو لە حكومەتی هەرێم دەكاتەوە.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا 8 داواكاری ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەكات و ڕایگەیاندووە، “پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەران چیتر نەكرێنە قوربانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێم و كۆتایی بە دواكەوتنی مووچە بهێندرێت و هەروەها هەر مامۆستایە و ژمارەی حسابی تایبەتی خۆی بۆبكرێتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، كار بكرێت بۆ ئەوەی 44 مووچەی پاشەكەوتكرا و لێبڕا و 12 مووچەی نەدراو بخرێتە سەر ئەو ژمارە حسابەی پەسەند دەكرێت و پلەبەرزكردنەوەش بۆ مامۆستایان بگەڕێندرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014 جێبەجێ بكرێت، بۆئەوەی كۆتایی بەو نایەكسانییە بهێندرێت، كە لە هەرێم بەرامبەر خانەنشینان بەكاردەهێندرێت و داواشدەكات “كۆتایی بە كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بهێندرێت و بە فەرمی دابمەزرێن”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان:

بۆ ماوەی 3 ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕادەگەیەنرێت
پێت بۆ ماوەی 3 ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕادەگەیەنرێت
مەرج و ساڵی خزمەت بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دیاریكرا
دوات مەرج و ساڵی خزمەت بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دیاریكرا
پەیوەندیدار