پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام بدات.
بەپێێ زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی لە کۆبوونەوەدایە، و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەوەرێکی سەرەکی سەردانەکە و کۆبوونەوەکانییەتی لە بەغدا.
هاوکات دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی دادگای باڵا، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ کۆببێتەوە.