دادگای فیدڕاڵی كاتی بڕیاردان لە سكاڵاكەی مەسرور بارزانی دیاریكرد



دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دوای دەركردنی بڕیارە ولائیەكەی بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كاتی بڕیاردان لە سكاڵاكەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم دیاری كرد.

دادگای فیدڕاڵی عێراق لە بەیاننامەیەك ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو دادبینی بۆ سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەین سەبارەت بە سیستمی تۆماری كاندید و كیانە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە سكاڵاكەیدا داوایکردووە ماددەی دووی سیستمی تۆمارکردنی لیستەکانی هەڵبژاردن بە نادەستووری بناسێنرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەسەر داواکەی مەسرور بارزانی بڕیاری “وەلائی” بۆ ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەرکرا.

ڕۆژی سێ شەممە 7ی ئایار، دادگای فیدراڵی عێراق بە فەرمانێکی وەلائی، جێبەجێکردنی بەندی دووەمی ماددەی 2ی سیستمی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان و پەسەندکردنیان، كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە دەرچووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕاگرت.

بەپێی بەندی 2ی سیستمی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان و پەسەندکردنیان ژمارە 7ی ساڵی 2024، پەرلەمانی کوردستان لە 100 کورسی پێکهاتووە، کە 34ی بۆ هەولێر، 38 بۆ سلێمانی، 25 بۆ دهۆک و سیانیشیان بۆ هەڵەبجە تەرخانکراوە.

كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان سەردانی سەرۆك كۆماری كرد
پێت كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان سەردانی سەرۆك كۆماری كرد
بانکی “TBI” فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە
دوات بانکی “TBI” فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە
پەیوەنیدر