بانکی “TBI” فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە



بانکی بازرگانی ڕایدەگەیەنێت کە لە چوارچێوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا هەژمار بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە و چاوەڕێی حکومەتی هەرێمیشن کە لیستی ناوەکانیان بۆ بنێرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی “تی بی ئای” لە وەڵامی ئەو پرسیارانەی سەبارەت بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا ڕایگەیاند، جەخت لە پابەندبوونمان بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکەینەوە سەبارەت بە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکە حکومییە فیدراڵییەکانی دەرەوەی هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەشداریکردنی بانکەکەیان لە چوارچێوەی بانکە حکومییەکان و بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت بۆ بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بانکی “تی بی ئای”دا هاتووە: “دەمانەوێت جەخت بکەینەوە کە بانککەمان توانایەکی بەرزی هەیە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی هەرێم کە بانکەکەمان لە چوارچێوەی بانکە حکومییەکانی بەشداربووی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەدا هەڵدەبژێرن”.

دووپاتیشیکردەوە کە هێشتا بانکەکەیان چاوەڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ ناردنی لیستی ناو و بەڵگەنامەی ئەو فەرمانبەرانەی دەیانەوێت لای ئەوان هەژمار بکەنەوە و ڕاشیگەیاند لەگەڵ گەیشتینی لیستی ناو و بەڵگەنامەکاندا دەست بە بەبانکیکرنی مووچەکانیان دەکەن.

دادگای فیدڕاڵی كاتی بڕیاردان لە سكاڵاكەی مەسرور بارزانی دیاریكرد
پێت دادگای فیدڕاڵی كاتی بڕیاردان لە سكاڵاكەی مەسرور بارزانی دیاریكرد
بافڵ تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت
دوات بافڵ تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت
پەیوەندیدار