ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە زاری سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراقەوە ڕایگەیاند، “دادگای فیدڕاڵی سوورە لە بەبانکیکردنی مووچە لە بانکە فیدڕاڵییەکانەوە”.
بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی پێی ڕاگەیاندنین پابەنکردنی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم بۆئەوەیە بخرێنە بەردەم بەرپرسیاریەتی، بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران لە ڕێگەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەیە کە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە بەردەوامی هەیە، ڕێگری لە فەوتانی دەکات.
ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق لە ڕوانگەی ڕزگارکردنی مووچەخۆرانی هەرێمە، لە لێبڕین، پاشەکەوت و نەدانی مووچە، کە چەندین ساڵە مووچەخۆران ڕووبەڕووی دەبنەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی دووپاتی کردووەتەوە کەمکردن و زیادکردن لە بڕیارەکەیاندا نییە، لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەرکراوە نەک دەسەڵاتداران.
لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە ڕایگەیاند، جیاوازی لە مووچە هەیە لەنێوان عێراق و هەرێم، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵیش کۆکە لەسەر هاوتاکردنی مووچە بۆ نموونە: خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا، لەگەڵ وەرگرتنی مووچە لە کاتی خۆیدا.