پاسێکی خوێندکاران وەرگەڕا و 11 کەس بوونە قوربانی



بە هۆی وەرگەڕانی پاسێکی خوێندکارانەوە لە گەرمیان 11 کەس لە زۆربەیان خوێندکارن بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ سێشەممە، سامان عەلی، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، پاسێک کە ژمارەیەک خوێندکاری کچی قۆناغی ئامادەیی گواستووەتەوە، لە نزیک گوندی حەسیرەی نێوان کەلار و کفری وەرگەڕاوە.

ئەوەشی خستەڕوو لە ڕووداوەکەدا چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش بریندار بوون کە مامۆستایەک و شۆفێری پاسەکەشیان لەنێودایە.

سامان عەلی ڕاشیگەیاند، بە وتەی شۆفێری پاسەکە کە خوێندکارەکانی لە گەشتێکی زانستی گەڕاندووەتەوە، ئۆتۆمبێلێک دەستی شکاندووەتەوە سەریان و بە هۆیەوە وەرگەڕاون.

بڕیار ڕەشید: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕزگارکردنی مووچەخۆرانی هەرێمە
پێشت بڕیار ڕەشید: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕزگارکردنی مووچەخۆرانی هەرێمە
کەشناسی: نمەباران دەبارێت و هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت
دواتر کەشناسی: نمەباران دەبارێت و هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت
پەیوەندیدار