بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 271 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی لەسەروو 145 هەزار دیناروە جێگیر بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 271 ملیۆن و 718 هەزار و 376 دۆلاری خستە بازاڕەوە.
ڕوونیشیکردەوە لە 241 ملیۆن و 798 هەزار و 376 دۆلاری حەواڵە و 29 ملیۆن و 920 هەزاریشی بە نەخت بووە.
بانکی ناوەندی نرخی 100 دۆلاری بە 132 هەزار دینار دیاریکردووە، بەڵام لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
بۆرسەی هەولێر 145 هەزار و 650 دینار
بۆرسەی سلێمانی 145 هەزار و 700 دینار
بۆرسەی بەغدا 145 هەزار و 700 دینار
بۆرسەی بەسڕە 145 هەزار و 700 دینار