بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی پێویستی بە کارمەندە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، پڕکردنەوەی سێ پۆستی بەتاڵ لە ڕێگەی هەلی چوونیەک بڵاودەکاتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئاگاداری‌ كارمه‌ندانی‌ سنووری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی دەکاتەوە، ئه‌و کەسانەی ئاره‌زوومه‌ندن به‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ به‌رپرسیاریەتی هۆبەکانی (هێڵی گەرمی فریاکەوتنی منداڵان/ 116، دایەنگەی خنجیل، دایەنگەی چوارتا) لە بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، لە ماوەی‌ 10 ڕۆژدا ژیان و تواناییه‌كانیان به C.V ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایەتی‌ كارگێڕی‌ بكه‌ن له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی.

به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ كێبڕكێی‌ پڕكردنه‌وه‌ پێویستە ڕەچاوی‌ ئەم خاڵانەی‌ بکرێت:

1-هەر کەسێک سیڤی کەسی پێشکەش دەکات پێویستە توێژەری کۆمەڵایەتی یان دەروونی بێت و لە سنووری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بێت، بۆ دایەنگەکانی خنجیل و چوارتا پێویستە لە ڕەگەزی مێ بێت.

2- هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس خزمەتی لە 10ساڵ کەمتر نەبێت، شارەزایی لە بواری پاراستنی منداڵ، یاسا و ڕێنماییەکان هەبێت

3- شارەزا بێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و باشترە جگە ل ەزمانی دایک زمانی تریش بزانێت.

4- هەر کەسێک ئارەزوومەندە پێویستە لە ماوەی 10 ڕۆژ دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە، ژیان و تواناییه‌كانیان به‌ C.V ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌ بكه‌ن .

https://socialsuli.com/Breaking.aspx?id=3304&MapID=4

 

 

بانکی ناوەندی زیاتر لە 271 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێت بانکی ناوەندی زیاتر لە 271 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
لە بەردەم پارێزگاری بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
دوات لە بەردەم پارێزگاری بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
پەیوەنیدر