دەیان بەندکراوی ئامەد بە گومانی ژەهراویبوون ڕەوانەی نەخۆشخانەکران



بە گومانی ژەهراویبوون ٧٦ بەندکراو و کارمەندی بەندیخانەی ئامەدی باکووری کوردستان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵو بڵاویکردەوە ئەو ٧٦ کەسە، کە ٦٢یان بەندکراو ١٤یا کارمەندی بەندیخانەکەن، دوای ئەوەی لە خواردنی نیوەڕۆیان خواردووە، باری تەندروستییان تێکچووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە دوای پەیوەندیکردنیان بە دۆخی لەناکاو، بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
لە نەخۆشخانە ١٦ بەندکراو و ١١ کارمەندی بەندیخانە دوای وەرگرتنی چارەسەر، بەڕێکران و ٤٦ بەندکراو و سێ کارمەندەکەی دیکەش لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.
ئاژانسەکە ڕاشیگەیاند لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردن پایەیەکی گرنگی دیموکراسییە
پێشت بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردن پایەیەکی گرنگی دیموکراسییە
هاتووچۆی دەربەندیخان شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
دواتر هاتووچۆی دەربەندیخان شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
پەیوەندیدار