كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دوو بڕیاری ده‌رباره‌ی هەڵبژادنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا كه یه‌كێكیان وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆره له‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆریان ھه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئایاری 2024 كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڵاویکردەوە کە ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆن له دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا دوو بڕیاری ده‌ركردووه کە یەکێکیان تایبه‌ته به‌وه‌ی نوسینگه‌كانی كۆمیسیۆن له ھه‌موو پارێزگاكانی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌و ھاووڵاتیانه‌وه بكه‌ن كه كێشه‌ی خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆریان ھه‌یه، تا دووباره په‌نجه‌مۆریان لێ وه‌ربگیرێت و ئه‌و كێشه‌یه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە جارێكی دیكه پڕۆسه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران له ھه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئەوە لە کاتیکدایە رۆژی سێشه‌ممه 7ی ئایاری 2024 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌قی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردوه كه له دژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماریكرد و له وه‌ڵامی داواكه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، دادگای فیدراڵی كاره‌كانی كۆمسیۆنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی، تا یهكلاییكردهوهی سكاڵاكه راگرت، بەوەش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە ىریار بوو 10ی حوزه‌یرانی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، دواده‌خرێت بۆ كاتێكی تر.