کەشناسی بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو و کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمشەو و بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمشەویش بارانبارین بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” ئەمشەو ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانى باکورى هەرێمی کوردستان هەیە”.

هەروەها لە قەزای ماوەت زۆرترین بڕی باران باریوە کە 11.2 ملم، هەروەها لە پارێزگای سلێمانیش 2.3 ملم باریوە و لە هەولێریش کەمترین بڕ باریوە کە دڵۆپ دڵۆپ بووە.

بارانبارینی هەندێک لە ناوچەکانی هەریمی کوردستان لە 12 کاتژمێری رابردوودا
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ باریوە
پیرمام دڵۆپ دلۆپ
سلێمانى 2.3 ملم
چەمچەماڵ 1.5 ملم
ئاکرێ 0.6 ملم
ئامێدى 0.2 ملم
بازیان 2.8 ملم
هەڵەبجە 1.4 ملم
هەڵشۆ 0.2 ملم
مەیدان 0.2 ملم
سۆران 0.8 ملم
پێنجوێن 2.2 ملم
ماوەت 11.2 ملم
مێرگەسور 1.4 ملم
سیدەکان 0.8 ملم
خانەقین 0.2 ملم

کۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانەوە دوو بریاری دەرکرد
پێت کۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانەوە دوو بریاری دەرکرد
عێراق نرخی كارەبا هەرزان دەكات
دوات عێراق نرخی كارەبا هەرزان دەكات
پەیوەنیدر