لەسەر ڕێگای ناحیەی كۆكس لە سنووری گەرمیان لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 6 كەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەهۆی ڕووداوێکی پێکدادانەوە لە ناحیەی کۆکس لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی (پیک ئاب و مازدا)دا، شەش کەس برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کراون.