بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی مێردمنداڵان، قائیمقامیەتی سلێمانی فرۆشگایه‌كی جگه‌ری ئه‌لیكترۆنی له شه‌قامی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ دادەخات.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دوو شەممە، لەسەر زانیاری به‌شی به‌دواچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤایپ) بەمێردمنداڵ، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنە هاوبەشەکانه‌وه فرۆشگای جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی (بێ‌ناو)ـی داخست و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکاته‌وه.
یاسا ڕێگری له فرۆشتنی جگه‌ره، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی (ڤایپ)، نێرگه‌له و خواردنه‌وه كهولییه‌كان به منداڵی نەوجەوان و خوار (18) ساڵ کردوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە، پێویسته خاوەنی هۆڵەکانی بلیارد، کافتریا و کۆفی شۆپی نێرگەلە کێشان، شوێنی خواردن و خواردنەوە کهولییەکان رێگری لە خوار (18) ساڵ بکەن بۆ شوێنەکانیان و هیچیان پێنه‌فرۆشن، بەپێچەوانەوە لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانییەوە شوێنەکانیان دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە.