وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی چەند توێژێکی هەرێمی دا



وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی چەند توێژێکی هەرێمی کوردستانی دا و چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانیش بدرێت.

پەیامنێری “تۆڕی میدیایی خەڵک” لە هەولێر ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی  عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان، چاودێری کۆمەڵایەتی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی داوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەران بدرێت.

بە پشتبەستن بەو زانیارییانەش کە لە وەزارەتی دارایی وەریگرتوون، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لەوە دەکرد وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێم کردبێت لیستی مووچەی بە چاپکراوی بۆ بنێرێت، چونکە ئەو کارە وەزارەتی دارایی عێراق خۆی دەتوانێت لە بەغدا بیکات.

دوكانێك لەسەر فرۆشتنی جگه‌رەی ئه‌لیكترۆنی به‌مێردمنداڵان داخرا
پێت دوكانێك لەسەر فرۆشتنی جگه‌رەی ئه‌لیكترۆنی به‌مێردمنداڵان داخرا
باڵیۆزی ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر ئەگەری کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند
دوات باڵیۆزی ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر ئەگەری کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند
پەیوەنیدر