کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و تاوەباران دەبارێت



کەشناسی پێشبینی دەکات پلەی گەرما نزم بێتەوە و تاوەباران و هەورە بروسکەش چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی ناوبەناوی پچرپچر کە هەندێک جار بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕێژەی دابارین لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و خێرایی با لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان بۆ سەروو 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، نمە باران و تاوەباران و هەورە بروسکە لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور دەستپێدەکات پاشان بۆ ناوچەکانی تری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بە شێوەی پچرپچر درێژدەبێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری کەمێک خۆڵبارین هەیە لەکاتەکانی بەیانی تاوەکوو نیوەڕۆ.

کەشناسی ئاماژەشیدا بەوەی ئەمڕۆ گەرما 4-5 پلە و سبەینێش لەو ناوچانەی بارانیان لی دەبارێت 2-3 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 26

سلێمانى: 25

دهۆک : 22

زاخۆ : 21

هەڵەبجە : 25

کەرکووک: 29

سۆران : 22

حاجی ئۆمەران: 13

گەرمیان : 29

گرێبەستی 117 کارمەندی تەندروستی نوێ کرایەوە
پێت گرێبەستی 117 کارمەندی تەندروستی نوێ کرایەوە
کۆبوونەوەکەی تایبەت بە گەنمی جوتیاران دواخرا
دوات کۆبوونەوەکەی تایبەت بە گەنمی جوتیاران دواخرا
پەیوەنیدر