هەرێمی کوردستان دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکات



چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی داهاتووەوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێت و وەزارەتی بازرگانیش لە هەوڵدایە هەموو گەنمەکە لە جوتیاران وەربگیرێتەوە، هاوشێوەیە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووی عێراق.

فەتحی محەمەد، ڕاوێژکاری پێشکەوتوو لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو دەست دەکرێت بە وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی باڵا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکهێنراوە.

ڕوونیشیکردەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و لە نێویشیاندا وەزارەتی بازرگانی و کشتوکاڵ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراقدا لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی هاوشێوەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سەرجەم بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانیش وەربگیرێتەوە بە بەبێ ئەوەی هیچ ڕێژەیەکیان بۆ دیاری بکرێت.

ڕاوێژکارەکەی وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی خستەڕوو کە سەرجەم ئەمبار و سایلۆکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکراون بۆ وەرگرتنی گەنم و جۆی جوتیاران و لەو بڕوایەشدابوو کە ئەمساڵ بە هۆی زۆریی ڕێژەی بارانبارینەوە بڕی گەنمی وەرگیراویش زیاد بکات.

وەزارەتی تەندروستی: فرۆشتنی دەرمان بە بێ ستیکەر مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت
پێت وەزارەتی تەندروستی: فرۆشتنی دەرمان بە بێ ستیکەر مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت
محەمەد حاجی مەحمود: پرسی مووچە بە ئاسانی چارەسەر نابێت
دوات محەمەد حاجی مەحمود: پرسی مووچە بە ئاسانی چارەسەر نابێت
پەیوەندیدار