وادەی بەڕێکەوتنی حاجیانی هەرێم بۆ سعوودیە دیاریکرا



وادەی بەڕێکەوتنی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە هەردوو رێگای وشکانی و ئاسمانی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دیاریکرا.

ئەمرۆ یەکشەممە بەرواری ١٢\٥\٢٠٢٤ شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارە کارگێرییەکانی هەولێر و سلێمانی دهۆک بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ ٢٠٢٤ و بەرپرسی نووسینگەکانی حەج و عومڕەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆیەکان و سەرۆکی لیژنە کارگێرییەکانی شاری مەککە بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ ٢٠٢٤ کۆبوویەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەدەکات،  بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە هەموو ئامادەکارییەکی بۆ پێشوازیکردن لە وەرزی حەجی ئەمساڵ کردووە و ڕێنماییەکان بۆ کارئاسانی و خزمەتکردنی حاجییانی هەرێم تاوتوێ کراوە،

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی ئەو خشتەیەی بۆ بەڕێکەوتنی حاجییان دانراوە، بڕیارە لە ٢٧\٥\٢٠٢٤ یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بە رێگەی ئاسمانی بەرەو سعوودیە بەرێ بکەوێت و لە ٣٠\٥\٢٠٢٤ کۆتایی دێت ،

هاوکات حاجیانی کوردستان کە بەڕێگەی وشکانی دەچنە سعوودیە لە ٢٩\٥\٢٠٢٤ بەرێ دەکەون بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج کە ژمارەیان ٤٦٨٥ حاجییە.

محەمەد حاجی مەحمود: پرسی مووچە بە ئاسانی چارەسەر نابێت
پێت محەمەد حاجی مەحمود: پرسی مووچە بە ئاسانی چارەسەر نابێت
داوا دەکرێت ئەو شوێنانەی ئەنفالیان تێدا کراوە بکرێنە مۆزەخانە
دوات داوا دەکرێت ئەو شوێنانەی ئەنفالیان تێدا کراوە بکرێنە مۆزەخانە
پەیوەندیدار