داوا دەکرێت ئەو شوێنانەی ئەنفالیان تێدا کراوە بکرێنە مۆزەخانە



بە نووسراو داوا کراوە سەرجەم ئەو جێگایانەی هاووڵاتیانیان تێدا کۆکراوەتەوە و زیندانیکردووە لەکاتی تاوانی ئەنفالدا بکرێنە مۆزەخانە.

کاروان یار وەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی تاوانی ئەنفال بە زیندویی بهێڵینەوە و بکرێنە شوێنەوارێک بۆ سەردانیکردنیان،

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکانمان بەردەوامە تا بتوانین ئەو زیندان و سەربازگەو قەڵایانەی ئەنفالکراوانی تیا کۆکراوەتەوەو زیندانیکراون و ئەشکەنجە و ئەنفالکراون،  بکرێن بە مۆزەخانە و وەک ڕەمزی تاوانی ئەنفال بمێنن،

هاوکات بەپێی ئەو بەڵگانەی بڵاویکردۆتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق ڕەزامەندییان نیشانداوە، بۆ گرنگیپێدان و کردنیان بە جێگایەک بۆ نیشاندانی ئەو تاوانە گەورەیەی دەهەق بە هاووڵاتیانی کوردزمان کراوە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا.

وادەی بەڕێکەوتنی حاجیانی هەرێم بۆ سعوودیە دیاریکرا
پێت وادەی بەڕێکەوتنی حاجیانی هەرێم بۆ سعوودیە دیاریکرا
كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دیاریكرا
دوات كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دیاریكرا
پەیوەنیدر