تەیف سامی هەڵوێستی لەسەر تەوتین و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند



ماوەی 12 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر مانگی ئایاردا و هێشتا پارەی مووچەی مانگی نیسان لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم نەكراوە و وەزیری دارایی عێراقیش دەڵێت: “لەسەر بنەمای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی مووچە دەنێرم”.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێم بە نوێنەرانی كوردی لە پەرلەمانی عێراق وتووە، ” بەم شێوازە مووچە نانێرم، بەڵكو لەسەر بنەمای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی مووچە ڕەوانە دەكەم، چونكە حكومەتی هەرێم بەتەواوی پابەندی بڕیارەكان نیە و وەك خۆی جێبەجێی نەكردوون”.

بەپێی ئەوەی میدیاكان لە زاری پەرلەمانتارانەوە بڵاویانكردۆتەوە، وەزیری دارایی عێراق وتویەتی، “بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ڕوونە لەسەر تەوتین، كە دەبێت لە بانكە حكومییەكانی دەرەوەی هەرێم بێت و ڕاستەوخۆ مووچە بخرێتە سەر ئەو بانكانە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا یەك دینار لە داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەستی خەزێنەی حكومەت نەكردووە.

لای خۆشیەوە، سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بابەتی هاتنی مووچە بڕیاری دادگای فیدڕاڵییە، کە حکومەتی عێراق پابەندکردووە بە تەوتین و جێگیرکردنی مووچەی لە بانکە حکومییە فیدڕاڵییەکان، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستانی پابەندکردووە بە تەوتین، کە دەبێت تا کاتی تەوتینکردنی سەرجەم مووچەی مووچەخۆران، مووچە مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، بەڵام سەرجەم ئەم پابەندیانەی بەستووەتەوە بە ناردنی سەرجەم داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق.

مەسرور بارزانی پەیامێكی لەسەر مووچە ڕاگەیاند
پێت مەسرور بارزانی پەیامێكی لەسەر مووچە ڕاگەیاند
سودانى پاڵپشتی خۆی بۆ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دووپاتکردەوە
دوات سودانى پاڵپشتی خۆی بۆ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دووپاتکردەوە
پەیوەنیدر