جیاوازی لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وەزاریدا نابێت



تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی نزیکە لە کۆتایی هاتن، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی “گزیی کردن” تۆمارنەکراوە، سەرباری زۆری ماوەی بایکۆت لە سلێمانی بەڵام جیاوازی لە تاقیکردنەوەی وەزاریدا نابێت.

عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی بایکۆت لە سنووری سلێمانی جگە لە پۆلی یەک و دوو و سێ، سەرجەم پۆلەکانی دیکە پڕۆگرامی خوێندنیان بۆ کەمکراوەتەوە.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان وەرزی یەکەمی دەوام نەبوو، بۆیە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندن بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ کەمکرایەوە، لەکاتێدا خوێندکارانی دوو پارێزگاکەی دیکە دەرفەتی تەواویان بۆ خوێندنی سەرجەم پڕۆگرامەکانی خوێندن هەبووە.

مامۆستا عومەر محەمەد بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن سەرجەم خوێندکارانی پۆلی ١٢ی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بۆیە نەبوونی دەوام لە سنووری پارێزگاکە واتای جیاوازی لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وەزاری پۆلی ١٢ نایەت، ئێستا خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە مۆڵەتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردندان بۆ تاقیکردنەوەی وەزاری.

لەبارەی هەڵوێستی مامۆستایان بەهۆی نەبوونی مووچەوە، ڕایگەیاند ئەوان وەک هەمیشە پاڵپشتی مامۆستایانن.

 

سودانى پاڵپشتی خۆی بۆ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دووپاتکردەوە
پێت سودانى پاڵپشتی خۆی بۆ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دووپاتکردەوە
وەزارەتێكی هەرێم ڕێكاری دامەزراندنی ڕاگەیاند
دوات وەزارەتێكی هەرێم ڕێكاری دامەزراندنی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار