ئاری هەرسین: مام جەلال موڵکی هەموو کوردستانە



بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، مام جەلال موڵکی هەموو کوردستانە و وەفاداریی بۆ دووپات دەکەینەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی، سەردانی مەزاری مام جەلال، سەرۆک کۆماری پێشووتر و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.

ئاری هەرسین لەسەر مەزاری مام جەلال بە ڕۆژنامەووسانی ڕاگەیاند، ئێمە هاتووین وەفاداری خۆمان بۆ جەنابیان دووپات بکەینەوە.

وتیشی: ” مام جەلال هەر زیندووەوە و لە ناوماندایە و ڕۆژانە لە ژیانی سیاسیدا هەست بە شکۆی دەکەین”.

بەرپرسی لقی چواری پارتی ڕاشیگەیاند، “مام جەلال هەر موڵکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نییە، بەڵکو موڵکی هەموو کوردستانە و ئێمەش پشکێکی مام جەلالمان بەردەکەوێت و بە موڵکی خۆمانی دەزانین”.

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە
پێت بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە
کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری دەکرێت
دوات کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری دەکرێت
پەیوەندیدار