حاكم قادر: نابێت لایەنەكان كات بەفیڕۆ بدەن



قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رایگەیاند، نابێت لایەنەكان كات بەفیڕۆ بدەن و لێگەڕێن لەوە زیاتر ناكۆكییەكانیان درێژە بكێشێت.

‏‎لە سەردانێكیدا بۆ ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، حاكم قادر حەمەجان رایگەیاند، پێویستە پانتای ئازادی ڕادەربڕین و بیروڕاو كاری ڕۆژنامەگەری زیاتر فراوانتر بكرێت و ناكرێت لەژێر ھیچ پاساوێكدا سنوورەكانی كاركردن بەرتەسكبكرێتەوەو ئازادییەكان زەوت بكرێن، وە كاری ڕۆژنامەنووسی سنووردار بكرێت، ھەروەھا پێویستە ڕۆژنامەنووسان ئازاو بوێربن لە نیشاندانی ڕاستییەكان و لە گەیاندنی زانیارییەكان ڕۆڵی كاریگەرتر ببینن لە پێشخستنی پرۆسەی دیموكراسی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەپێی یاساو مافەكانی مرۆڤ.”

‏‎لەبارەی پەیوەندی نێوان لایەنەكانی ھەرێم بە تایبەت یەكێتی و پارتی، حاكم قادر جەختی لەسەر ئەوە كردەووە، “نابێت لایەنەكان كات بەفیڕۆ بدەن و لێگەڕێن لەوە زیاتر ناكۆكییەكانیان درێژە بكشێت، باشترین چارەسەر لە ئێستادا لە ناوخۆی ھەرێم تەنھا دانیشتن و گفتوگۆ و دیالۆگە، بۆیە بە پێچەوانەوە هەر کەس و لایەنێك کێشە بۆ یەکڕیزی دروست بکات دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان، وەك یەكێتی نیشتیمانیش ھەمیشە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكان بووین بە شێوەیەكی ئاشتیانـە.”

‏‎لەبارەی داگیركردن و لێسەندنەوەی بینای “كۆمەڵەی كەڕولاڵانەوە”، حاكم قادر ڕایگەیاند، “پێویستە بارەگای تەرخانكراوی كۆمەڵەی كەرولاڵەكان كە لە ساڵی 2005 تەرخانكراوە بگەڕێنرێتەوە بۆ كۆمەڵەكە یاخود بەپێی یاسا قەرەبووی تەواو بكرێنـەوە.”

پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ کێوماڵکردنی داعش ئەنجامدا
پێت پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ کێوماڵکردنی داعش ئەنجامدا
پەیامێک لە کازمییەوە لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
دوات پەیامێک لە کازمییەوە لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
پەیوەنیدر