بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک ئاگری گرت



بەهۆی شۆڕتی کارەبا ماڵێک لە قەزای ناوەندی سۆران ئاگری گرت، کە تەنها زیانی ماددی هەبوو.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، ئاگادارکراینەوه کەوا ماڵێک لە گەڕەکی قەندیل ئاگری گرتووە لە قەزای ناوەندی سۆران، دوای ئاگادار کردنەوە تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و زیانەکان کەمتر بکەن.

 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئاماژەی بەوەشکرد؛ بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ئاگر کوژێنەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

کاریگەری فیدباک لەسەر ئەدای فێرخواز
پێت کاریگەری فیدباک لەسەر ئەدای فێرخواز
هەنگاوەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیانپێکرد
دوات هەنگاوەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیانپێکرد
پەیوەندیدار