ئەمرۆ 50 ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی کچە تێكۆشهری کوردستان لهیلا قاسم “بووکی كوردستان” تێدەپەڕێت.
ئهمڕۆ یهكشهممه، 12ی ئایاری 2024 50 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی کچە تێكۆشهری کورد لهیلا قاسم و هاوڕێكانی (جەواد هەمەوەندی، نەریمان فوئاد مەستی، حەسەن حەمەڕەشید، ئازاد سلێمان میران) تێدەپەڕیت.
كاتژمێر 7ی سەر لەبەیانی ڕۆژی 12/5/1974 لەیلا قاسم و هەر چوار هاوڕێكەی لە سێدارەدران، کە لەیلا قاسم بە جلە کوردییەکانیەوە و بە وتنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب، دەچێتە بەردەم پەتی سێدارە.
لەدوا ساتەکانی ژیانیدا بە جەلادەکانی بەعس دەڵێت: “دوای لەسێدارەدانی من، ھەزاران کورد وشیار دەبنەوە، زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم، کە گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری کوردستان دەکەم”.
هەواڵی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم لە سەرتاسەری كوردستان و عێراقدا بڵاوبووەوە و میدیای ئەو كاتەی جیهان هەواڵی لە سێدارەدانی لەیلا قاسم-یان وەك لە سێدارەدانی یەكەم ئافرهت لە مێژووی سیاسی عێراقدا بڵاوكردەوە