سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:” پێویستە رێگری بکرێت لە بردنەدەرەوەی دۆلار و سنورێك دابنرێت بۆ دۆخی خراپی دراوی عێراقی و حكومەتی عێراق بە بەرپرسیارێتی ئەركەكانی هەڵبستێت”.
وتیشی، “لە چوارچێوەی ئەو گرفتانەی لەسەردەمی خزمەتکردنی گەلی عێراقدا وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەوەی ئەمڕۆ لەعێراقدا دەگوزەرێت لەوانەش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەمەوێت ئاماژە بەچەند خاڵێک بکەم.”
دەشڵێت:” پەیوەست بە نرخی دۆلاریش بەرامبەر دینار، جەخت دەکاتەوە لەوەی پێویستە هاوکاری لەنیوان کەرتی گشتی، دامەزراوەکانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت هەبێت، حکومەتی پێشوش وتاری جوڵاندنی هەستوسۆزی شەقام و شاردنەوەی راستییەکانی رەتکردەوە، چونکە ئەو هەنگاوە گرفتەکانی زیاتر ئاڵۆز دەکرد.
سەرۆکوەزیرانی پێشوی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، پاراستنی ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیانی عێراق ئەرکی هەموو لایەنەکانە و داواش لە هەمووان دەکات کاربکەن بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار و راگرتنی ئەو “پەرشوبڵاو”یەی سەبارەت بە سیاسەتی نەختینەیی دراوی بیانی و هەڵاوسانی ئابوری بڵاودەکرێتەوە.