وەزیری نەوتی عێراق: ڕازینابین بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت



بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، عێراق پابەند دەبێت بەو بەڵێنانەی داویەتی بە ئۆپێك لەبارەی كەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هاوکات عێراق مێژوویەكی درێژی هەیە لە پابەندنەبوون.

بەپێی ئاژانسی (بلۆمبێرگ) حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، ڕازینابن لەسەر تازەكردنەوەی هەر كەمكردنەوەیەك لە بەرهەمهێنانی نەوت، لە كۆبوونەوەی داهاتووی (ئۆپێك+)، ئەوەش رێگاكانی دانوستانی رێكخراوەكە لە سەرەتای مانگی حوزەیراندا قورس دەكات.

بڕیارە لە ڕۆژی ١ی حوزەیران لە ڤییەنا وەزیرانی نەوتی وڵاتانی ئۆپێك کۆببنەوە، بە شێوەیەکی بەرفراوان پێشبینی دەکرێت کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئێستایان بۆ نیوەی دووەم درێژ بکەنەوە، عێراق کە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەرە لە ئۆپێک، لە ئێستاوە بووەتە مایەی نیگەرانی بۆ ڕێكخراوەکە بەهۆی ئەوەی شكستیهێناوە لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی لە پابەندبوون بەو بڕە نەوتەی بۆی دیاریكراوە بەرهەمی بهێنێت.

بلۆمبێرگ ئاماژەی بەوەكردووە، تا ئێستا ڕوون نییە وەزیری نەوتی عێراق پارێزگای لە هەڵوێستەكەی دەكات لە كۆبونەوەکەی ڤیەننا یاخود نا، هاوكات یەكێك لە نوێنەرانی ئۆپێك ڕایگەیاندووە، کە ئەو پرسە هەڵسوكەوتێكی ئاساییە و باوە پێش كۆبوونەوەكان.

باسم محەمەد خزەیر، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق دوای چەند کاتژمێرێک بە زمانێكی ئاشتەواییانە وتی، کە بەغدا پابەند دەبێت بە بڕیاری كەمكردنەوەی خۆبەخشانەی نەوت تا وادەی كۆتایی، كە ئۆپێك و هاوپەیمانەكانی دیاریان كردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق تا ئێستا لەم مانگەدا ڕۆژانە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردە دەکات، ئەمەش کەمێک زیاترە لەو ٣.٣ ملیۆنە کە لە مانگی ئازاردا ڕایگەیاندبوو هەناردەکردنی بۆ کەمدەکاتەوە، ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی بەرهەمهێنان بۆ ئاستی ڕێککەوتن.

عێراق مێژوویەكی درێژی هەیە لە بەدینەهێنانی ئامانجەكانی ئۆپێك، ئەمەش لەكاتێكدایە ڕەزامەندی دەربڕیوە تا کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمهێنان کەمبکاتەوە بۆ ئەوەی قەرەبووی پابەندبوونی لاوازی ئەم دواییەی بکاتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی نەوت, كۆی هەناردەی نەوتی عێراق لەساڵی ٢٠٢٣دا  نزیكەی ١.٢٣ ملیار بەرمیل بووە، تێكڕای هەناردەی مانگانەی نەوت گەیشتووەتە ١٠٢.٦ ملیۆن بەرمیل بە تێكڕای ڕۆژانەی ٣.٤ ملیۆن بەرمیل، بە بەرزبونەوەی ٪٥.٣٦ لە ئاستی هەناردەكردنی ساڵی  ٢٠٢٢.

50  ساڵ بەسه‌ر له‌سێداره‌دانی لەیلا قاسم تێدەپەڕێت
پێت 50  ساڵ بەسه‌ر له‌سێداره‌دانی لەیلا قاسم تێدەپەڕێت
دادگای فیدڕاڵی دەربارەی سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
دوات دادگای فیدڕاڵی دەربارەی سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر