دادگای فیدڕاڵی دەربارەی سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە



دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە سێ‌ دۆسیەی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، كە سەبارەت بە پرسی “ئاوارەكان” و “ماددەی تایبەت بە فرەژنی لە یاسای باری كەسێتی” و “یاسای تیرۆر” تۆماركراون.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر چوار سكاڵا كۆده‌بێته‌وه،‌ كه‌ سیانیان تایبه‌تن به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه،‌ كه‌ یه‌كێكیان “له‌لایه‌ن وه‌هاب هەڵەبجەیی، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتیی دژه‌تیرۆر له‌سلێمانی له‌دژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراوه” ‌و یەكێكی تریان له‌لایه‌ن “ئیڤان فه‌یه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركراوه”‌، سێیەمیشیان لەلایەن “پارێزەر بەرهەم ڕەئوف له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌ی كوردستان تۆماركراوە”.

دانیشتنی یه‌كه‌م له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقە، كه‌ له‌ دژی هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ناوخۆ تۆماركراوە و تیایدا داوا له‌دادگای فیدراڵی ده‌كات بڕ‌یار له‌ به‌رده‌وامبوونی كاركردن به‌بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بدات سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و داخستنی كه‌مپه‌كان لە شارەكانی هەرێم.

دانیشتنی دووه‌می دادگا له‌باره‌ی سكاڵای به‌رهه‌م ره‌ئوف، پارێزه‌ره‌وه‌یه‌، له‌ دژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و تیایدا داوا ده‌كات: “هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، كه‌ كۆت و به‌نده‌كانی به‌رده‌م ژنهێنانی دووه‌می قورسكردووه ‌و به‌گوێره‌ی هه‌مواره‌كه‌، ڕێگه‌نادرێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ر پیاو ژنی دووه‌م بهێنێت”.

دانیشتنی سێهه‌می دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر سكاڵایەکی وه‌هاب مه‌جید باقی، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتیی دژه‌تیرۆر له‌ سلێمانی-ە له‌دژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كە تیایدا داوا ده‌كات “بڕ‌یار ده‌ربكرێت به‌ ناده‌ستووریبوونی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ژماره‌ (3)ـی ساڵی 2006 و بڕیاری كارپێكردنی لەلایەن پەرلەمانەوە بە پێی یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2018 و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو بڕیارە دادوەریانەی لە دادگای هەولێر لەدژی دەركراون”.

وەزیری نەوتی عێراق: ڕازینابین بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت
پێت وەزیری نەوتی عێراق: ڕازینابین بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت
داوای وەستاندنی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکرێت لە عێراق
دوات داوای وەستاندنی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکرێت لە عێراق
پەیوەنیدر