مۆبایل بووە بە خوو،،،هۆکاری سەرەکی کەم خەوییە، چۆن چارەسەری دەکەیت؟



ڕێککردنەوەی کاتەکانی خەو ئاسان نییە، بەڵام خەوێکی کەم لە مێژە پەیوەست کراوەتەوە بە خەمۆکی و قەڵەویی و دەرەنجامە خراپەکانی دیکەوە. توێژینەوەکان دەریدەخەن بە تایبەتی مۆبایلە زیرەکەکان هۆڕمۆنەکانی ڕێکخستنی خەو و هۆڕمۆنەکانی دیکە لە جەستەدا تێک دەدەن.

لیزا ستراوسی پزیشکی دەروونی دەڵێت ” شاشەکان دەتوانن یەک ملیۆن کێشە بۆ خەو دروست بکەن، و مێشک تیشکی کارەبایی وەک تیشکی خۆر دەناسێتەوە، ئەمەش بەرهەمهێنانی میلاتۆنین سەرکوت دەکات و خەوی قووڵ دوادەخات”.
تەنها ڕووناکی شاشەکە نیە کە ناهێڵێت بخەویت، بەڵکو بێگومان بینینی هەواڵەکان، سەیرکردنی ئیمەیڵەکان و ڤیدیۆکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دەرەنجامی خۆیان هەیە.
لە کاتێکدا کە توێژینەوە زانستییەکان لە ئۆنلاین سەنگ دەخەنە سەر گەنجەکان، ستراوس دەڵێت زۆربەی ئەو کەسانەی کە کارییان بۆ دەکات و کێشەی بێ خەوییان هەیە تەمەن ناوەندەکانن. وتی ” خەڵکەکە دەچنە ناو چاڵی ئەو ڤیدیۆیانەوە، تا دێت خەڵکی زیاتر توشی دەبن.”

چۆن دەستبەرداری ئەم خووە ببین؟
پرسەکە ئەوە نیە کە تەنها لە کاتی پێش خەوتندا مۆبایل بەکارنەهێنین، بەڵکو نابێت لە شەودا مۆبایل بەکاربهێندرێت. بۆ ئەنجامدانی ئەوەش دەبێت دەستکاری ڕۆتینەکانت بکەیتەوە، بە تایبەتی ئەگەر مۆبایل وەکو ڕێگەیەک بەکاردەهێنیت بۆ کەمکردنەوەی فشار.
دەکرێت شتێکی دیکە بکەیت و سوودی هەبێت، لەوانەش خوێندنەوە کتێب. میلاناک دەڵێت دەتوانیت خواردن بۆ ڕۆژی دواتری قوتابخانە دروست بکەیت، یان لەو کاتژمێرەی پێش خەوتندا حەمامێکی گەرم بکەیت، گوێ لە شتێک بگریت، کاتەکەت لەگەڵ خێزانەکەتدا بەسەربەریت، یاخود پەیوەندی بە خزمێکتەوە بکەیت لە ناوچەیەکی دیکە.
هاوکات لیستێک بنووسە لەسەر ئەو شتانەی کە دەتەوێت ئەنجامییان بدەیت. ئەوە کاتێکی زۆر باشە بۆ ئەنجامدانی ئەو شتانەی کە پێویستییان بە شاشە نیە.”
ئەو چالاکییانە لە ژوورێکی تردا بکە تاوەکو خۆت ڕابهێنیت لەسەر ئەوەی کە ژووری خەو تەنها بۆ خەوتنە.
لە کۆتاییدا ستراوس دەڵێت مۆبایلەکەت لە ژوورێکی تر دابنێ، ئەگەر نەشکرا دەتوانیت هەر لەو ژوورەدا بەڵام دوور لە خۆت دایبنێیت.
سەرچاوە/ AP

هەڤاڵ ئەبوبەكر: 3 هه‌زار دۆنمی‌ گۆیژه‌ و ئه‌زمه‌ڕمان سه‌وز كردووه‌
پێت هەڤاڵ ئەبوبەكر: 3 هه‌زار دۆنمی‌ گۆیژه‌ و ئه‌زمه‌ڕمان سه‌وز كردووه‌
بافڵ تاڵەبانی: دەبێت داھاتی غاز لەخزمەت خەڵك و ئاوەدانی ھەرێمەكەماندا بێت
دوات بافڵ تاڵەبانی: دەبێت داھاتی غاز لەخزمەت خەڵك و ئاوەدانی ھەرێمەكەماندا بێت
پەیوەندیدار