سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی پارتی و جێگرەكانی، كە سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی هەرێمن كۆببێتەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11ی ئایار، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە سەرۆك كۆمار لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە.
سەردانەكەی سەرۆك كۆمار هاوكاتە لەگەڵ مەرجی پارتی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و بڕیاری ولائی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕاگرتنی هەندێك ڕێكاری كۆمسیۆن بۆ پرسی هەڵبژاردن.