ڕێگایەکی سەرەکی دادەخرێت و شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە



ڕێگایەكی سەرەكی لە زاخۆ دادەخرێت و هاتووچۆ داوا لە شۆفێران دەكات تا تەواوبوونی كارەكانی ڕێگای پێشوو بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی زاخۆ لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران ڕایگەیاند، لە كاتژمێر 6ی بەیانیی ئەمڕۆوە تونێلی گەلی زاخۆ لە نێوان دهۆك بۆ زاخۆ دادەخرێت، بەمەبەستی كاری رێكخستن و پاككردنەوەی تونێلەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای پاككردنەوە و تەواوبوونی ئەو بەشەی تونێلەكە، دواتر بەشی ڕێگای زاخۆ بۆ دهۆك دادەخرێت.

هاتووچۆی زاخۆ داواش لە شۆفێران دەكات ڕێگای پێشوو بۆ هاتووچۆكردن بەكاربهێنن.

ھاوپەیمانان و دژە تیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری قەرەچوغ دەستپێکرد
پێشت ھاوپەیمانان و دژە تیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری قەرەچوغ دەستپێکرد
عەلی خامنەیی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئاشکراکرد
دواتر عەلی خامنەیی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئاشکراکرد
پەیوەندیدار