عەلی خامنەیی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئاشکراکرد



ماڵپەڕی فەرمیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوەڕۆکی دیدارەکەی نێچیرڤان بارزانی و عەلی خامنەیی بڵاوکردەوە دەڵێت:” ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندووە: کورد لە هەموو نەتەوەکانی دیکە لە ئێمە نزیکترە.

ئەمڕۆ هەینی ١٠-٥-٢٠٢٤، ماڵپەڕی فەرمیی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێک لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە 6ی ئایاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە تاران بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لە دیدارەکەدا ڕێبەری کۆماری ئیسلامی جەختی لە پەیوەندی و لێکنزیکیی خەڵکی ئێران و کورد کردووەتەوە.

ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە عەلی خامنەیی لەو دیدارەدا بە نێچیرڤان بارزانی وتووە، پەیوەندیی ئێمە و کۆمەڵگەی کوردی، چ لە ئێران و چ لە عێراق، لەچاو هەموو نەتەوەکانی دیکە پەیوەندییەکی نزیکترە، ئەوان بەشێکن لە ئێمە.

رۆژی دووشەممە ٦-٥-٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، لەگەڵ عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە،

ڕێگایەکی سەرەکی دادەخرێت و شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە
پێت ڕێگایەکی سەرەکی دادەخرێت و شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە
وەزارەتی تەندروستی داوای داخستنی پەیجە ئۆنلاینەکان دەکات
دوات وەزارەتی تەندروستی داوای داخستنی پەیجە ئۆنلاینەکان دەکات
پەیوەندیدار