لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ژمارەیەك پشیلەی كێوی دەگەڕێننەوە بۆ سروشت



لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهاوكاری پۆلیسی دارستان، رێكاری و ڕێكخراوی هانای ئاژەڵ دۆستان، هەڵمەتێكی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵە كێوییەكان لە ژێرپردەكەی ناوبازاڕ ئەنجامدا.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی داواكاری گشتی سلێمانی و بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئاژەڵە كێویانەی لە ژێر پردەكەی ناوبازاڕی شاری سلێمانی كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت، لیژنەی باڵا و لیژنەی پەلەوەری قائیمقامیەت بەهاوكاری بنكەی بەكرەجۆی پۆلیسی دارستان، پۆلیسی ڕێكاری و ڕێكخراوی هانای ئاژەڵدۆستی هەڵمەتێكیان ئەنجامدا.

وتیشی، لە هەڵمەتەكەی ئەمڕۆ هەینی، توانراوە دەست بەسەر (11) پشیلەی كێوی و هەشت قەفەسدا بگیرێت و بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی ڕادەستی ڕێكخراوی هانا بكرێت.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیماقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت و دەستبەسەر هەمو ئەو ئاژەڵە كێویانەدا دەگیرێت كە كڕین و فرۆشتیان پێوەدەكرێت، ئەو كەسانەشی ئەو كارەدەكەن، ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

 

ئەنجامی پشکنینی نەورەسەکانی سەر زێی بچووک ئاشکرا کرا
پێت ئەنجامی پشکنینی نەورەسەکانی سەر زێی بچووک ئاشکرا کرا
سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ئەمریکا: ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بێتاوانمان کوشت کە پەیوەندییان بە شەڕەوە نەبوو
دوات سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ئەمریکا: ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بێتاوانمان کوشت کە پەیوەندییان بە شەڕەوە نەبوو
پەیوەنیدر