سعودیە پێشوازی لە یەکەم کاروانی حاجییان کرد



سعودیە ڕۆژی پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە یەکەم کاروانی حاجیان، کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتبوون بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەج لەمساڵدا.

یەکەم کاروانی حاجییانی ئەمساڵ گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شازادە محەمەد بن عەبدولعەزیز لە مەدینە، کە لە دەرەوەی وڵات و لە ئەفغانستانەوە هاتبوون، ڕێکارەکانی چوونە ژوورەوەیان بە ئاسانی تەواو کرد.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سعودیە پشتڕاستی کردەوە، کە هەموو تواناکانیان بەکاردەهێنن بۆ ئاسانکاریکردنی ڕێکارەکانی چوونە ژوورەوە بۆ زیارەتکاران لە ڕێگەی پشتگیریکردنی دەروازە نێودەوڵەتییەکانی ئاسمانی، وشکانی و دەریایی بە نوێترین ئامێری تەکنیکی کە لەلایەن کادیرە مرۆییە شارەزاکانەوە بە چەندین زمانەی جیاواز بەڕێوەدەبرێن.

ڕۆژی سێشەممە، سیستەمی گواستنەوە و لۆجستی لە وەزارەتی گواستنەوەی سعودیە ئامادەیی خۆی بۆ پێشوازیکردن لە حاجیان بۆ وەرزی حەجی ساڵی 1445ی کۆچی ڕاگەیاند.

لای خۆیەوه دەسەڵاتی گشتی فڕۆکەوانی شارستانی سعوودیه ڕایگەیاند، که 6 فڕۆکەخانەی گەورەی ئامادەکردووه بۆ پێشکەشکردنی تەواوی خزمەتگوزارییەکان بۆ خزمەتکردنی حاجییان، لە ڕێگەی حەوت هەزار و 700 گەشتەوە، زیاتر لە 3 ملیۆن و 400 هەزار کورسی تەرخان کردووه .

زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت
پێت زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت
ئەپڵ زیرەکی دەستکرد لەسەر بەرهەمەکانی چالاک دەکات
دوات ئەپڵ زیرەکی دەستکرد لەسەر بەرهەمەکانی چالاک دەکات
پەیوەندیدار