کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، دوو ڕۆژی ئایندە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەرزدەبنەوە.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت ،خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان ،پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 30
سلێمانی: 29
دهۆک: 30
زاخۆ: 32
هەڵەبجە : 31
کەرکووک: 34
سۆران : 29
حاجی ئۆمەران: 19
گەرمیان : 35