نرخی مریشک بۆ دوو هەزار دینار دابەزی



لە مانگی ڕابردوودا نرخی كیلۆیەک مریشك گەیشتە زیاد لە چوار هەزار دینار، بەڵام ئێستا نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ نزیكەی دوو هەزار دینار دابەزیوە.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی دابینكردنی مریشك لەلایەن كێڵگەپەلەوەرییەكان و زیادكردنی هەناردەكردنی مریشك بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق نرخی مریشك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە زیاد لە چوارهەزار دینار.

ئاماژەی بەوەكرد، ئێستا بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان و کەمبوونەوەی خواست لەسەر مریشک، نرخەکەی لە بازاڕەکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕووی لە دابەزین کردووە، دوێنێ پێنجشەممە نرخی كیلۆیەک مریشكی زیندوو بە دوو هەزار و 100 دینار فرۆشراوە.

دابەزینی نرخی مریشک لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا نرخی مریشک و گۆشتی سووریش ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جەژنی ڕەمەزان گرانی نرخەکان هاووڵاتییانی نیگەرانکردبوو.

هاوکات بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە 27ی ئازار بۆ کەمکردنەوەی باجی هاوردەکردنی گۆشتی سوور بە ڕێژەی ٪٥٠ پێشبینی دابەزینی نرخی گۆشتی سوور دەکرا، بەڵام تا ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی گۆشت ڕووی لە دابەزین نەکردووە.

کەشناسی: پلەکانی گەرما دەچنە ٣٥ پلەی سیلیزی
پێت کەشناسی: پلەکانی گەرما دەچنە ٣٥ پلەی سیلیزی
٪٧٥ پێشمه‌رگه‌ كارتی بانكی “هه‌ژماری من”یان  وەرگرتووە
دوات ٪٧٥ پێشمه‌رگه‌ كارتی بانكی “هه‌ژماری من”یان  وەرگرتووە
پەیوەنیدر