لە گوندی پەڵکانە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان عەرەبی هاوردە و جووتیارانی كورد دروستبوو، سوپای عێراق دوو جووتیاری كوردی ده‌ستگیر کرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان عەرەبی هاوردە و جوتیارانی كورد لە گوندی پەڵکانەی سنووری کەرکووک، سوپای عێراق دوو جووتیاری كوردی له سه‌رگه‌ڕان ده‌ستگیر كرد.
بەپێی زانیارییەکان، عەرەبە هاوردەکان له سه‌رگه‌ڕان چوونەتە سەر ماڵێکی کورد، هاوكات جووتیارانی کورد هەڕەشەی سووتاندنی خێوەتی عەرەبە هاوردەکان دەکەن كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ڵیانداوه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشه‌ممه، گرژی و ئاڵۆزیی له نێوان عه‌ره‌بی هاورده و جووتیارانی كورد له سنووره‌كانی سه‌رگه‌ڕان و له گوندی په‌لكانه دروست بوو و دواتر بارودۆخه‌كه هێور بووه‌وه.
هاوکات هەر بەپێی زانیارییەکان عه‌ره‌بە هاوردەکان ویستوویانە فشار بخه‌نه سه‌ر جووتیارانی كورد و زه‌وییه‌كانیان داگیر بكه‌ن، جووتیارانی كوردیش لەبەرامبەریان وهستاونهتەوه و له ئه‌نجامدا گرژیی دروست بوو و دواتریش عه‌ره‌بی هاورده له نێوان خۆیاندا ڕووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌وه و ئاڵۆزیی له نێوانیان دروست بوو و دواتر خێوه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵگیرا.
لەو باره‌وە محەمەد ئیسماعیل، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان ڕایگەیاندووە، عەرەبە هاوردەکان گێچەڵ و شەڕفرۆشتن دەکەن و ئامانجیان درێژەدانە بە تەعریب و داگیرکاری و زیادکردنی فشارەکان لەسەر جووتیارانی کورد، هاوکات داواشی لە نوێنەرانی کورد کرد بەزووترین کات بێنە سەرخەت و چارەی بەپەلە بۆ کێشەکە بدۆزنەوە.
ماوەی دووهەفتەیە بە فشاری عەرەبە هاوردەکان سوپای عێراق دروێنەکردنی لە جووتیارانی کورد لەسنووری گوندەکانی سەرگەڕان و پردێ قەدەغە کردووە و هەوڵەکان بەئاراستەی داگیرکردنی زەویی جووتیارانی کوردە لەسنوورەکە.