بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لە كاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ هاتووچۆی بارهەڵگر لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و قەزای دەربەندیخان قەدەغەدەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی لە كاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارە هاتووچۆی بارهەڵگر لەو رێگایانەی سەیرانگایان لەسەرە قەدەغەیە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیارەكە بە مەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیارانە، مەفرەزەی زاڵگەكان دەست بەسەر ئەو بارهەڵگرانەدا دەگرن كە پابەندی بڕیارەكە نابن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە سەیرانگا و شەقام و شوێنە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە قەدەغەیە.