رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگەیاند، كۆڵبه‌رێكی گه‌نجی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌ت به ناوی سالار ئه‌حمه‌دی له كاتی كۆڵبه‌ری و له نێو سنوری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه به چه‌كی قورس ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویکردووەتەوە، هێزه‌كانی سوپای پاسداران كه له سنوری سه‌رده‌شت جێگیركراون به چه‌كی دۆشكا ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كردوه و كۆڵبه‌رێك به ناوی سالار ئه‌حمه‌دی ده‌ستبه‌جێ كوژراوه، ئه‌م كۆڵبه‌رانه له نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان بون.
دەشڵیت:” سالار ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 23 ساڵ و خه‌ڵكی گوندی (نه‌ڵاس) سه‌ر به شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌ت له سه‌رده‌شت و تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌شت نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه”.
به پشت به‌ستن به ئاماری تۆماركراو له ناوه‌ندی ئامار، له‌ماوه‌ی نۆ رۆژی رابردودا، پێنج ڕۆژ كۆڵبه‌ری كورد له سنوره‌كانی بانه، سه‌قز و سه‌رده‌شت به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران كوژراون.