قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن داهاتووی وڵاتەکەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێکی نادیار



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نیگەرانن لە هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی بە مەبەستی دواخستن و پەكخستنی هەڵبژاردن دەنرێن. چونکە زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەکانی دەگەیەنێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ عەزرا زییا بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ كۆبوەوە و رایگەیاند، لە پەرۆشیانەوە بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان، نیگەرانن لە هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی بە مەبەستی دواخستن و پەكخستنی هەڵبژاردن دەنرێن. چونکە زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەکانی دەگەیەنێت و داهاتووی وڵاتەکەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێکی نادیارەوە.

وتیشی، گفتوگۆمان کرد لەبارەی پرسەکانی هەڵبژاردن، لەهەمانکاتیشدا جەختمان لە باوەڕ و پرەنسیپی نەگۆڕی ژیانی سیاسی خۆمان کرد کە نەک تەنها ئامادەنین یەک هەنگاو لەو پرەنسیپ و بەهایانە پاشەکشە بکەین، بەڵکو بەردەوام هەوڵ دەدەین دۆخی ئازادی رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستاندا باشتر بکەین و بەهەموو هێزمانەوە بەڕووی توندوتیژی دژی ژنان دەوەستینەوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا
پێت رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا
بکوژانی گەنجەکەی شەقامی 100 مەتری هەولێر دەستگیرکران
دوات بکوژانی گەنجەکەی شەقامی 100 مەتری هەولێر دەستگیرکران
پەیوەنیدر