قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیانی گەورە بە پێگە و شەرعییەتی دامەزراوەكانی هەرێم دەگەیەنێت



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق نیگەرانی خۆی لە هەوڵەكان بۆ پەكخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەربڕی و رایگەیاند، “دواخستن و پەكخستنی هەڵبژاردن زیانی قەرەبوونەكراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەكانی دەگەیەنێت”.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی پێنجشەمە بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا، پێشتر هۆشداریمان دابوو كە هەر هەنگاو و هەوڵێك بۆ دواخستن یان پەكخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم و شەرعییەتی دامەزراوەكانی هەرێم دەگەیەنێت.

وتیشی، “پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و داهاتووی هەرێم و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان لە چارەنووسێكی نادیاردا نەهێڵدرێتەوە”.

جەختیشیكردەوە كە هەڵوێستیان سەبارەت بە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا روونە و لە نیگەرانیانەوە بەرامبەر بە داهاتووی هەرێم سەرچاوەی گرتووە”.

قازانجی کۆمپانیای نیسان لە ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
پێت قازانجی کۆمپانیای نیسان لە ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
بە کردار دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات
دوات بە کردار دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات
پەیوەنیدر