کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە



بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، “ڕۆژانی ئایندە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم لەبارەی کەشوهەوا ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێریکدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ، هاوکات سبەینێ هەینی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 28

سلێمانی: 25

دهۆک : 28

زاخۆ : 29

هەڵەبجە : 28

کەرکووک: 31

سۆران : 25

حاجی ئۆمەران: 14

گەرمیان : 32

سودانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی پێشمەرگە دەرکرد
پێت سودانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی پێشمەرگە دەرکرد
وەزارەتی بازرگانی: کڕینەوەی دانەوێڵەی جوتیاران بەردەوامە
دوات وەزارەتی بازرگانی: کڕینەوەی دانەوێڵەی جوتیاران بەردەوامە
پەیوەنیدر