بەرپرسێکی باڵای هەرێم بەشداریکردنی “TBİ” لە هەژماری من پشتڕاست دەکاتەوە



بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەوەی بانکی “تی بی ئای” چووەتە ناو پڕۆژەی “هەژماری من”ەوە، بەڵام لە ترسی شکستهێنانی ئەو هەنگاوە، نایانەوێت وردەکارییەکەی ئاشکرا بکەن.

دەنگی ئەمریکا لە زاری “بەرپرسێکی باڵا”ی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاویکردەوە، بانکی تی بی ئای عێراقی “چووەتە ناو سیستمی هەژماری من، بەڵام بەهۆی هەندێک کەس کە دەیانەوێت ڕێککەوتنەکە شکست پێبهێنن نامانەوێت وردەکارییەکانی ئاشکرابکەین.”

ئەو بەرپرسە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە ڕاشیگەیاند، “دادگای فیدراڵی دەستی حکومەتی عێراقی بەستبوو کە جگە لە بانکی حکومی عێراق نەتوانێت مووچە بدات، بۆیە تی بی ئای هاتووەتە ناو پرۆژەی هەژماری من تا چیتر بەربەست لەبەردەم ناردنی مووچە نەمێنێت.”

دوێنێش وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.”

دواتریش بانکەکە ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ڕێککەوتوون و ئامادەن هەژماریان بۆ بکەنەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو، بانکەکە چاوەڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لیست و بەڵگەنامەکانی ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ بنێرێت کە لە “تی بی ئای” هەژمار دەکەنەوە.

وەزارەتی شارەوانی زیاتر لە ملیاریك و 327 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی خەرج دەکات
پێت وەزارەتی شارەوانی زیاتر لە ملیاریك و 327 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی خەرج دەکات
“پارتی تەقەدوم بووەتە ئاستەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان”
دوات “پارتی تەقەدوم بووەتە ئاستەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان”
پەیوەنیدر