حزبوڵڵای لوبنان لەناوبردنی سیستەمێکی سەربازیی ئیسرائیلی ڕاگەیاند



حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، سیستەمێکی تەکنیکی پێشکەوتووی ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە خالێکی سەربازیی باکووری ئیسرائیل لەناوبردووە.

حزبوڵڵای لوبنان، لەناوبردنی سیستەمێکی تەکنیکی پێشکەوتووی ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە خالێکی سەربازیی باکووری ئیسرائیل، ڕاگەیاند.

حزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە چەکدارەکانیان بە ئاڕاستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سیستەمێکی تەکنیکی پێشکەوتوویان لە خاڵی سەربازیی عاسی باکووری ئیسرائیل لەناوبردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو سیستەمە تەکنییەی کە لەناوبراوە، لەلایەن سوپای ئیسرائیل بۆ ئاڕاستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەھێنرا.

حزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە ئاڕاستەکردنی مووشەک، خاڵی سەربازیی سەماقەی ئیسرائیلیان لە گردی کەفر شوبای خاکی لوبنانی داگیرکراو، کردووەتە ئامانج.

پێشتر حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە وەڵامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر گوندەکانی باشووری لوبنان، ھێرشی مووشەکیان کردووەتە سەر پێنج باڵەخانەی سەربازیی لە باکووری ئیسرائیل.

نرخی نەوت بەرزبووەوە
پێت نرخی نەوت بەرزبووەوە
ڕیاڵ مەدرید بە ڕێمۆنتادا گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ
دوات ڕیاڵ مەدرید بە ڕێمۆنتادا گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ
پەیوەندیدار